پڕۆژەی بۆ ژینگە هەبووە

قوتابییەکی 10 ساڵ بە پلەی دووەمی لە لەندەنەوە گەڕایەوە

ئەحمەد مستەفا

قوتابییەکی کوردی نیشتەجێی سلێمانی کە تەمەنی تەنیا 10 ساڵە، بەهۆی ئەوەی داوای دانانی خشتەی کات بۆ هاتوچۆی گشتی و بەکارهێنانی پاسی کارەبایی کردووە وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، پلەی دووەمی لە پێشبڕکێیەک بەدەستهێنا.

ئەو قوتابییە ناوی ئانوو ئامانج عومەرە و لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتییە لە سلێمانی و لە قوتابخانەی لیدەرس دەخوێنێ.

ئامانج عومەر باوکی ئانوو بە 964ی وت، ئانوو لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ئای وایس (iWise) لە وڵاتی بەریتانیا و شاری لەندەن زانکۆی ( Surrey ) توانی (Silver Medal) لەسەر ئاستی، زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان و بەسداربوو بەدەستبهێنێ و  لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی پڕۆژەکانی ئەوروپا پێشکەشی کراوە.

هەروەها، لەسەر ئاستی بەهرەمەندەکان ئانوو توانی لە پێشبڕکێی (Talent category) پلەی دووەم بەهەمان شێوە بەدەستبهێنێت، و لەلایەن باڵوێزی مالیزیا دەست خۆشی لێکراوە.

ئانوو بە پێشکەش کردنی بابەت و پڕۆژەی ژینگەی سەبارەت داهاتووی بەردەوام و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆرانی کەشو هەوا بووە بە سیمایەکی دیاری و قوتابییەکی چالاکی کورد و سەرنجی بەڕێوەبەرانی پێشبڕکێکەی راکێشاوە.