سەلیم عومەر لە باکستەیجی 964
“12ـی شەوە و ژن دەرێ مۆتەم لۆ بینە”
964+
ژووری هەواڵ
سەلیم عومەر لە باکستەیجی 964، چەند قسەیەکی خۆش دەگێڕێتەوە و دەشڵێت هەدەفم ئەوەیە دڵخۆشی و زەردەخەنە بخەمە سەر لێوی هەمووان.
وادیارە سەلیم عومەر تاکسی 964ـی زۆر بەدڵ بووە و پێشنیاریشی بۆ کاپتن ئەرسەلان کردووە، لەبری تاکسی مۆدێرن بەرازیلی قەدیم بێنینەوە بۆ بەرنامە، تا شتێکی جیاواز بێت و هیواش دەخوازێت شۆفێری تاکسییەکان بە ئەمانەتەوە ئیشەکەیان بکەن.
دەربارەی هەموو ئەو رەخنانەی رووبەرووی دەبێتەوە وەک کەسایەتیەکی ئایینی باس لەوە دەکات کە هەموو ئەوەی دەیکات بەسەرهات و چیرۆکە و هەدەفی من تەنیا گەڕانەوەی زەردەخەنەیە بۆ سەر لێوان و رەنگە کەسانێکیش لە من تێنەگەن.