حاجیاوا
زیاتر لە دوو تۆن برنج دەستی بەسەرداگیرا
964+
ژێوار خدر
مارکێتێک لە حاجیاوای کۆن هەرچی برنجی هەیبووە ئەسپێ لێیداوە و ئاسایشی راپەڕین دەستی بەسەر هەموویدا گرتووە و لەناوی بردووە.
ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، هۆبەی ئابووری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا سەردانی (خاڵ مارکێت)یان کردووە لە سەر دووسایدی حاجیاوای کۆن و دوای پشکنینی مەوادەکانی ناو مارکێتەکە دەستیانگرتووە بەسەر دوو تۆن و 156 کیلۆ برنجی جۆراوجۆر.
دەشڵێت، برنجەکە لە 10 جۆری جیاواز بوون و سەرجەمی ئەسپێ لێی دابوو، هەروەها رێكەوتی بەسەرچوونیان کەمی مابوو، دواتریش برنجەکە گوازرایەوە و بڕیاردرا بە تەلەفکردنی، خاوەنەکەشی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر