شارەوانی بەڵێنی چارەسەرکردنی دەدات

دزەکردنی ئاوی ئاوەڕۆ لە ئەندەرپاسی رەئوف بەگ مەترسی دروست دەکات

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

بەهۆی شکانی بۆرییەکی ئاوەڕۆوە، ئاوی پیس دزەی کردووەتە ناو ئەندەرپاسی شەهید رەئوف بەگ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، ئەمەش بێزاریی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و مەترسی بۆ سەر پڕۆژەکە دروست کردووە.

بەپێی دیمەنەکان، ئاوەکە بە دیواری راگری ئەندەرپاسەکەدا دێتە دەرەوە و دەڕژێتە سەر شەقامەکە. ئەم حاڵەتە جگە لەوەی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆشی لێکەوتووەتەوە، هاوکات مەترسی گەیاندنی زیانیشی بە دیواری راگری ئەندەرپاسەکە هەیە.

لەسەر ئەو کێشەیە، مەحمود محەمەد، لێپرسراوی بەشی ئاوەڕۆ لە شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند: “ئێمە ئاگاداری کێشەکەین، بەڵام تا ئێستا نازانین ئایا ئەو بۆرییەی شکاوە ئاوەڕۆی گشتییە یان بۆریی ماڵانە.”

لێپرسراوەکەی شارەوانی ئاماژەی بەوەش کرد کە دەرخستەی پێویستیان بۆ پرۆسەی چاککردنەوەکە ئامادە کردووە و لە ئێستادا تەنیا چاوەڕێی خەرجکردنی پارەن.

جەختی لەوەش کردەوە کە “ئەو کارە پێویستی بە دەستوبرد و خێرایی هەیە، بۆیە هەوڵ دەدەین لە نزیکترین کاتدا کێشەکە چارەسەر بکەین

پێداچوونەوە: وریا فەتاح