کشتوکاڵی عەربەت بۆ جوتیارەکانی:

بۆ هەر تۆنێک 400 هەزار دینار بۆ کڕینەوەی گەنمی زیادە دانراوە

ئەحمەد مستەفا

کشتوکاڵی عەربەت دەیەوێ ئاگاداری جوتیارانی سنورەکەی بکات، کە کۆمپانیای قەیوان گەنمی جوتیاران وەردەگرێتەوە، هەرجوتیارێک خوازیارە دەتوانێت گەنمەکەی ببات بۆ کۆمپانیای ناوبراو.

بۆ هەر تۆنێک گەنم، بڕی 400 هەزار دینار دیاری کراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کشتوکاڵی عەربەت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.7.2026 بڵاوی کردووەتەوە، جوتیار چەند تۆن گەنم دەبات دەبێت، ناوی لە کشتوکاڵ بۆ ئەمساڵ تۆماربێت، هەروەها پێویستی بە پشگیری کشتوکاڵی عەربەت دەبێت.

دەقی ئاگاداریییەکە وەکخۆی؛

ئاگاداری
بەشی کشتوکاڵی عەربەت
ئاگاداری جوتیارانی سنورەکەمان دەکەین کە کۆمپانیای قەیوان گەنمی جوتیاران وەردەگرێتەوە ، هەرجوتیارێک خوازیارە دەتوانێت گەنمەکەی ببات بۆ کۆمپانیای ناوبراو.
تێبینی:
1. بۆهەرتەنێک گەنم (400.000 )چوار سەد هەزار دیاری کراوە.
2. جوتیار چەند تەن گەنم دەبات دەبێت. ناوی لە کشتوکاڵ بۆ ئەم ساڵ تۆ مار بیت
3. هەروەها پێویستی بە پشگیری کشتوکاڵی عەربەت دەبێت
لەگەڵ ڕێزدا.