لۆگۆى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم
مانگى حەوت وەرنەگیراوە
لیسى موچەى مانگى 8 رادەستى بەغدا کرا
964+
وریا فەتاح
لەکاتێکدا هێشتا فەرمانبەرانى هەرێم موچەى مانگى حەوتیان وەرنەگرتووە، وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى موچەى مانگى هەشتى رەوانەى بەغدا کرد.
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 9.9.2025، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
رۆژى 3.8.2025، وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى هەێمى کوردستانى رادەستى بەغدا کرد، بەڵام فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم، تەنیا تا مانگى شەش موچەیان وەرگرتووە.