دانەمەزراوە و منەتیشی بەکەس نییە
دەرچووی بەشی کۆمپیوتەرە و خەریکی کشتوکاڵە
رازاو محەمەد – سلێمانی
گەنجێکی دانیشتووی شارباژێر، دەرچووی بەشی کۆمپیوتەرە و دانەمەزراوە، بێ ئەوەی منەتی بەکەس هەبێ، کێڵگەیەکی سەوزەی تەڕ و تازەی کردووەتەوە و کەسابەتی خۆی دەکات.
میران رەسوڵ لە گوندی قشڵاخ سەربە پارێزگای سلێمانییە، ئەو بە 964ـی وت، “دوای تەواوكردنی خوێندن و نەبوونی دەرفەتی كار، رووم لە کشتوکاڵ کرد و ئەم کێڵگەیەمان کردەوە، لەگەڵ خوشک و براکانم کاری تێدا دەکەین”.
“زیاتر لە 10 جۆر سەوزەمان هەیە، وەك كەوەر، كەرەوەز، سڵق، تور، تەرەتیزە، سڵق زیاتر خواستی لەسەرە و هەموو بەرهەمەكانیشمان بە ئاوی پاك ئاودەدرێن، هیچ جۆرە ماددەیەكی كیمیاییش بەكارناهێنین”، میران وای وت.
میران و خانەوادەکەی دەیانهەوێ کێڵگەکەیان گەورەتر بکەن، چونکە وەک خۆیان دەڵین، خەریکە لە ناوچەکە دەناسرێن و رۆژبەڕۆژ موشتەرییان زیاتر دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری