به پاكێجینگ ده‌یخاته‌وه بازاڕ
كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی 6000 تۆن ترێ له جوتیارانى دهۆک ده‌كڕێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆک كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی بڕیاریداوه تا شه‌ش هه‌زار تۆن ترێ له جوتیارانى سنوورى پارێزگاكه بکڕێتەوە و دواى پاكێجینگكردن، سەر‌له‌نوێ ده‌یخاته‌وه بازاڕ.
کۆمپانیاكه، ناوى کاڤین گرینهاوسە، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له بوارى كشتو‌كاڵى له كه‌رته‌كانى سامانى ئاژه‌ڵ، رووه‌ک و به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى كارده‌كات.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چواره‌م رۆژ بوو كۆمپانیاكه ترێى له جوتیارانى دهۆک وەرگرت، كه بڕیاره تا شه‌ش هه‌زار تۆنیان لێ بکڕێتەوە”.
وتیشی “به‌هۆى كڕینه‌وه‌ى ئه‌م رێژه‌یه ئێستا نرخى ترێ له بازاڕه‌كانى دهۆكدا به‌رزبووه‌ته‌وه”.
كۆمپانیاكه ترێى جوتیارانى دهۆک له رێگه‌ى پاكێجینگه‌وه به شێوازێكی نوێ رێكده‌خاته‌وه و دواتریش ده‌یخاته بازاڕەوه.
دهۆک ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌رهه‌مهێنانى جۆره‌كانى ترێ، پێشتر فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری بڵاویكردبووه‌وه، جوتیارانی دهۆک، 20 هەزار و 118 دۆنمیان بە ترێ چاندووە و 125 جۆری ترێی خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێن.
جۆره به‌ناوبانگه‌كانى ترێی دهۆک بریتین له رەش، زەرد، تایفی، کەماڵی، حەلوانی، زەرکی، حیجازی، کشمشی، زەیتونی و کرینک و چه‌ندین جۆرى دیكه‌ش.