دیمەنی چەند ژینگەپارێزێک لەکاتی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی ناو بازاڕ وێنە خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
دوای تەواو بوونی یادی مەولود
شەوی رابردوو لە هەولێر نزیکەی 30 تۆن زبڵ و خاشاک کۆکرایەوە
964+
ژێوار خدر
دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی یادی مەولود، هەڵمەتی خاوێن کردنەوە و شوشتنی کوچە و شەقامەکانی سەنتەری شاری هەولێرو دەورووبەری بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی یادی مەولود و سەردانی کردنی هاوڵاتیەکی زۆر بۆ ناو بازاڕ، بەسەرپەرشتی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی شەقامەکانی ناو سەنتەری شار و چواردەوری قەڵا ئەنجامدرا.
وتیشی، بە نزیکەی 30 تۆن خۆڵ و خاشاک لەناو بازاڕ و سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری کۆکرایەوە و لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە ژێر خاک کرا.