دیمەنی محاویلەیەکی کارەبا بە گرافیک- 964
لە سنووری سلێمانی
دوو قەزا و چوار ناحیە کارەبایان دەبێت بە 24 كاتژمێری
ئەحمەد مستەفا
لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنوری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبێتە (24 كاتژمێری.
کارەبای سلێمانی دەلێت، دوای تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.9.2025، دەستدەکرێت بە پێدانی کارەبای بەردەوام کە ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار هاوبەشی کارەبایە.
پێشتریش پێنج شەممەی رایردوو کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری كارەبایان کرا بە 24 کاتژمێری.
بەگشتی لە پارێزگای سلێمانی 372 هەزار هاوبەشی کارەبا و یەک ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی سلێمانی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوون و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری، هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی 602 موەلیدە کوژایەوە.