هەندرێن و شێروان
نمونەى برایەتى؛ 20 ساڵە بووەتە گۆچان و چاوى براکەى
دەریا ئەحمەد- کۆیە
لەخۆڕا نەوتراوە،”برا لەپشت برا بێت مەگەر قەزا لەلاى خودا بێت”، ئەمە رێک بۆ چیرۆکى هەندرێن و شێروان راستە کە دوو بران لە کۆیە، شێروان 20 ساڵە بینایى لەدەستداوە، بەڵام هەندرێن بووە بە گۆچان و بینایى بۆ شێروان، هەموو رۆژێک دەستى دەگرێت و دەیباتە بازاڕ.
20 ساڵ لەمەوبەر، شێروان حەسەن کە کاسبکارێکى بازاڕى کۆیە بووە، بەهۆى تووشبوون بە سەرئێشەیەکى توند، بینایى چاوەکانى لەدەست دەدات. بەڵام هەندرێنى براى دەبێت بینایى و گۆچان بۆى، هەموو رۆژێک دەستى دەگرێت و دەیباتە بازاڕ.
رێباز بایز کە کاسبکارێکى بازاڕەکەیە، لەبارەى پەیوەندى ئەو دوو برایەن بۆ 964 وتى،”ئەو دوو برایە بوونەتە نمونەى برایەتى راستەقینە، هەموو رۆژێک پێکەوە دێنە بازاڕ و خەڵک زۆر خۆشى دەوێن”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح