دەزگای ئاسایشی هەرێم
دوو تۆمەتبار لەسەر تەقە کردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکران
964+
ژێوار خدر
دوو کەس لەسەر رووداوی تەقە کردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکران کە دانیشتووی پارێزگای هەولێرن و ئاسایشی هەرێمیش دەلێت، پیلان بۆ داڕێژراو بووە و مەبەستیان تیرۆرکردنی بووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری بکەرانی رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەندیان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیاندراوەکە هێمن مامەند لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕسوارەوە کە دانیشتووی هەولێر – بنەسڵاوەن تەقەی لێکراوە ق بە دوو فیشەک بریندارکراوە.
دەشڵێت، بەبڕیاری دادوەر و مادەی 406/31 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی دەرچووە و بەپێی بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و دوو تۆمەتباری دیکە لەئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.
روونیشیکردووەتەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی رێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووس هێمن مامەند بووە،
لە داهاتووداشدا دەزگای ئاسایشی هەرێم وردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ رایگشتی دەخاتەڕوو.