دوێنێ شەو چی روویدا؟

لیۆنێل مێسی وازی لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هێنا و ئێرانیش هێرشی کردە سەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز

ژووری هەواڵ

ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئاگاتان لە وردەکاری و پێشهاتەکانی شەوی رابردوو نەبووە، هیچ خەمت نەبێ 964 کورت و پوخت پێتان دەڵێت لە ناوخۆ و دەرەوە چی روویداوە:
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین راگەیاند
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، کەشتییەک لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا کراوەتە ئامانج.
ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی نەوت لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا بە 3 کەرەستەی تەقەمەنیی نەناسراو پێکراوە.
ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا: هێرشەکەی سەر کەشتییە نەوتەکە لە گەرووی هورمز، هیچ بریندار و زیانێکی ژینگەیی لێ نەکەوتووەتەوە.
جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئامانجی سەرەکی لە جووڵەکانی ئێستای وڵاتەکەی، پاراستنی هاتوچۆی بازرگانییە لە گەرووی هورمز بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران.
پزیشکیان: هەر کاتێک ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر پابەندبوونەکانی، ئێران دەستبەجێ هەمان کار دەکات.
جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێی وانییە ئێرانییەکان لە هەنگاوەکانیاندا خاوەنی دیدگایەکی ستراتیژیی روون بن.
ترەمپ دەڵێت ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئیسرائیل و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناودەچن.
ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن و گەرووی هورمز، وایان کردووە ترەمپ بیر لە وەشاندنی گورزی سەربازیی سنووردار بکاتەوە بۆ سەر تاران.
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئوردن دەکات و پاڵپشتیی تەواوی وڵاتانی کەنداو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە.
تەلەفزیۆنی سووریا: بەهۆی هێرش بۆ سەر چەند خاڵێکی ئەمنی لە گوندەواری سوەیدا، 10 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل: فەرماندەیەکی یەکەی دابینکردن و چاککردنەوەی حـ.*ەم*اسی لەغـ.*ەزە کوژرا
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە ئەگەر زلهێزەکان (بەتایبەت رووسیا، ئەمریکا و چین) دەست بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بکەنەوە، پێشبڕکێیەکی نوێی چەکداری و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی جیهان دروست دەبێت.
هەواڵگریی کۆریای باشوور رایگەیاند کە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا بێت کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
ئەمانەش گرنگترین هەواڵەکان ناوخۆی کوردستان و عێراقن
دوای ئەوەی دوو ورچ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کرا، درەنگانی شەوی رابردوو هەردوو ورچەکە لە ناو سروشتی هەورامان ئازاد کرانەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو لەزۆرینەی پارێزگاکانی باشوری عێراق بەیەکجار مۆلیدە ئەھلییەکان مۆلیدەکانیان کوژاندەوە و چونکە گازیان بۆ دابین نەکراوە و گازیان دەست ناکەوێت.
تەلەفزیۆنی ئەلحەدەس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی هێلیکۆپتەر بە عێراق بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار.