هەشت ساڵ لەمەوبەریش لە هەڵەبجە چێندراوە
له گه‌رمیان بۆ ساڵى دووه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر چاندنى زه‌عفه‌ران ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان كشتو‌كاڵى ئه‌م ئیداره‌یه بۆ ساڵى دووه‌م كارى توێژینه‌وه له‌سه‌ر چاندنى زه‌عفه‌ران ده‌كرێت، بۆ کەشوهەواى گەرمیان گونجاوە و ده‌یانه‌وێ له‌رووێكی زانستییه‌وه په‌ره به‌م به‌رهه‌مه بده‌ن.
زه‌عفه‌ران رووه‌كێكه، وڵاتى ئیسپانیا نیشتمانى یه‌كه‌میه‌تى، بە زێڕی سووریش ناسراوە، گوڵێکی پایزەیەو زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەڕوێت، بەهۆی بەها گرنگەکەی و بەکارهێنانی لە زۆر بواردا، لە دونیا وەبەرهێنانی زۆری لەسەر دەکرێت و ئەمەش وایکردووە نرخەکەی گران بێت.
بەشی توێژینەوەی کشتوکاڵی گەرمیان، ئه‌مساڵیش توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م رووه‌كه كرد، كه پار ساڵیش كه بۆیه‌كه‌مجار له‌و ئیداره‌یه ده‌چێندرا توێژینه‌وه‌ى خۆیان كردبوو.ئەنجامەکەى دەریخستبوو، کە ئەو رووەکە بۆ کەشوهەواى گەرمیان گونجاوە و جوتیاران دەتوانن لەمەودوا بیچێنن.
سیامەند عومەر، بەڕێوەبەری بەشی باخداری لە کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـى وتبوو، زەعفەران لە ناوەڕاستی مانگی نۆ و مانگی 10، ده‌چێندرێت و تا ئێستا سەرکەوتووە بووە و گوڵی کردووە.
پێشتریش ئه‌م رووه‌كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه چێندراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه، ئەندازیارێکی کشتوکاڵیە له‌ساڵى 2018 بەرهەمى هێناوە.
ئومێد ئەحمەد، ئه‌ندازیاره‌كه‌یه به 964ـى وتبوو “سەردانێکی ئێرانم کرد، بینیم وەبەرهێنان لەسەر ئەو گوڵە دەکەن، منیش بڕیارمدا ئەم ئەزموونە نوێیە تاقی بکەمەوەو پاش ناشتنی سەلکی گوڵەکە، دەرکەوت لەگەڵ ئاوهەواوی ناوچەکە گونجاوەو بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەرهەم دێت”.
ساڵى پاریش كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه له رێگه‌ى خولێكه‌وه جوتیارانى فێری چاندن و به‌رهه‌مهێنانى زه‌عفه‌ران كرد.
سومه‌ییه نورى، له به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى له بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە به 964ـى وت، مه‌به‌ستیان له خوله‌كه فێركردنى جوتیارانى سنووره‌كه‌یانه بۆ چاندنى ئه‌م رووه‌كه، چونكه ده‌ڵێت، ئه‌ركى كه‌م و قازانجى زۆره.
