کۆیە

لەیەک رۆژدا 14 حاڵەتی گەستن و پێوەدان تۆمار کرا

964+

توانا نەقی

تەنیا لە یەک رۆژدا 14 حاڵەتی پێوەدان و گەستن لە نەخۆشخانەیەکی کۆیە تۆمارکرا کە سەرجەمیان چارەسەریان بۆ کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستی کۆیە بڵاویکردەوە، بە پێی ئاماری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید رۆژی هەینی 1.5.2026 بە پێوەدانی دووپشک و گەستنی سەگ 14 حاڵەتیان تۆمار کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، حاڵەتەکان بە شێوەیەک بوون 11 پێوەدانی دووپشک و 2 گەستنی سەگ و حاڵەتێکی پێوەدان بە هۆکاری نەزانراو تۆمار کراون.

نەخۆشخانەکە دەڵێت، سەرجەم چارەخوازەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە بە پێی حاڵەتەکەیان لە رێگای وەرگرتنی دەرزی دژە هاری سەگ و دەرزی دژە ژەهر و دواتر رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

پێوەدانی دووپشک و گەستنی سەگ واز لە بەردەڕەش ناهێنێت

پێوەدانی دووپشک و گەستنی سەگ واز لە بەردەڕەش ناهێنێت