(سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین)
دەزگای ئاسایشی هەرێم: “نۆ تیرۆریستمان دەستگیر کرد”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش – سلێمانی دەڵێت، نۆ تیرۆریستیان بە هاوکاری دەزگە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیر کردووە.
ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێن لە ماوەی یەک 1 تا 27.4.2029 ئەو کەسانەیان دەستگیر کردووە و ئەندامی چالاکی داعش بوون.
ئاسایشی هەرێم – سلێمانی راگەیاندراوێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە:
” بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری ورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لە سنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین) توانیان 9 تیرۆریستی داعش دەستگیر بکەن.
لە ماوەی 1 تا 27.4.2026 لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانرا سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن، کە لە رابردوودا ئەندامی چالاکی داعش بوون.
لە ئێستادا سەرجەم تیرۆریستان بە ماددەکانی(2 و 4)تیرۆر، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.
داعش
"دەنگۆیەکان راست نین"
وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە بەردەوامن
لێکۆڵینەوە دەکرێ
لە ئەنبار تونێلی چاودێریی دۆزرایەوە و هی داعشە
باسی چییان کردووە؟
فەرماندەی هاوپەیمانان لای نێچیرڤان بارزانی بوو؛ هەماهەنگی زیاتر پێویستە
عێراق سزایەکی دیکەی لەسێدارەدانی سەپاند