ئەرشیف: دیمەنی بۆردومانێک لە تاران
لە جەنگەکەدا
زۆرینەیان گەنجانن؛ ئێران کوژرانى زیاتر لە 3 هەزار کەسى بڵاوکردەوە
964+
وریا فەتاح
میدیاى ئێرانى، ئاماری وردی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر ئێران کوژراون، ئامارەکان دەری دەخەن کە قوربانییەکان هەموو تەمەنەکانیان گرتووەتەوە، لە کۆرپەی تەمەن یەک ساڵییەوە تاوەکو کەسانی بەساڵاچووی سەروو 70 ساڵ.
بەپێی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، زۆرترین رێژەی کوژراوەکان لەنێوان گەنجان و تەمەنی مامناوەنددایە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵ و بەساڵاچووانیش لەناو لیستەکەدا دەبینرێن.
وردەکاری ئامارەکان بەپێی تەمەن:
کۆى گشتی ئەو کەسانەی لەم ماوەیەدا لە ئێران کوژراون بەم شێوەیە بەسەر تەمەنە جیاوازەکاندا دابەش بوون:
منداڵانی ساوا (خوار 1 ساڵ): 7 کوژراو
منداڵان (1 بۆ 12 ساڵ): 255 کوژراو
نەوجەوانان (13 بۆ 18 ساڵ): 121 کوژراو
گەنجان (19 بۆ 30 ساڵ): 969 کوژراو (ئەمە بەرزترین رێژەیە)
تەمەنی (31 بۆ 40 ساڵ): 792 کوژراو
تەمەنی (41 بۆ 50 ساڵ): 639 کوژراو
تەمەنی (51 بۆ 60 ساڵ): 267 کوژراو
تەمەنی (61 بۆ 70 ساڵ): 163 کوژراو
بەساڵاچووان (سەروو 71 ساڵ): 60 کوژراو
ئەم داتایانە ئاماژە بەوە دەکەن کە توێژی گەنجان (19 تا 40 ساڵ) قوربانیی سەرەکیی بوون، بەجۆرێک کە کۆی کوژراوانی ئەم دوو گروپە دەگاتە 1,761 کەس.
هەروەها بوونی 262 منداڵ و ساوا (خوار 12 ساڵ) لەناو لیستەکەدا، قەبارەی کارەساتە مرۆییەکانی ئەم جەنگە نیشان دەدات.