ماکرۆن هیوای سەرکەوتنی بۆ زەیدی خواست:
“پەلە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی فەڕەنسیەکەی مەخمور بکرێت”
964+
فەرهاد حەسەن
سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەنییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقی کرد و هیواشی خواست کە لێکۆڵینەوە لەو هێرشە بەخێرایی بەئەنجام بگات، کە لە رۆژی 12.3.23026 لە مەخموور بووە هۆی گیان لەدەستدانی مەیجر ئارنود فریۆن و برینداربوونی چەند سەربازێکی هاوڕێی.
بەپێی ئەو تویتەی کە ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە تؤڕێ X بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیم لێکرد و هیوای سەرکەوتنم بۆخواست لەم ئەرکە چارەنووسسازە بۆ داهاتووی عێراق”.
دەشڵێت “هیوای خۆمم دووپاتکردەوە کە پەلە لە ئەنمجامی لێکۆڵینەوە لەو هێرشە بکرێت کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی مەیجر ئارنود فریۆن و برینداربوونی چەند سەربازێکی هاوڕێی کە لە رۆژی 12.3.2026 لە مەخموور روویدا.
جەختیکردووەتەوە، عێراقێکی سەقامگیر و خاوەن سەروەری کە بە تەواوی کۆنترۆڵی چارەنووسی خۆی بکات، بۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەوروپا پێویستە، دووپاتیشیکردووەتەوە “فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پاڵ عێراقییەکان بۆ بەشداریکردن لەم ئامانجە و قووڵکردنەوەی هاوبەشی ستراتیژیمان لە هەموو بوارەکاندا”.