"یه‌ك كیلۆگرام به ‌نزیكه‌ى 4 ملیۆن دیناره‌"

“جوتیارانی هەڵەبجە بە دەم خولی فێربوونی چاندنی زەعفەرانەوە نەچوون”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رێگه‌ى خولێكه‌وه‌ جوتیاران فێری چاندن و به‌رهه‌مهێنانى زه‌عفه‌ران ده‌كات، به‌ڵام گله‌ییشی هه‌یه‌ له‌وه‌ى له‌و خوله‌دا كه‌مترین جوتیار به‌شداریان له‌ خوله‌كه‌دا كرد.

زه‌عفه‌ران رووه‌كێكه‌، وڵاتى ئیسپانیا نیشتمانى یه‌كه‌میه‌تى، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ له‌ وڵاتى ئێران به‌ فراوانى به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئه‌م وڵاتى له‌ رووى به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ له‌سه‌رووى وڵاتانى دیكه‌ داده‌ندرێت.

سومه‌ییه‌ نورى، له‌ به‌شی رێنمایی كشتوكاڵى له‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە به‌ 964ـى وت، مه‌به‌ستیان له‌ خوله‌كه‌ فێركردنى جوتیارانى سنووره‌كه‌یانه‌ بۆ چاندنى ئه‌م رووه‌كه‌، چونكه‌ ده‌ڵێت، ئه‌ركى كه‌م  و قازانجى زۆره‌.

وتیشی “كه‌شوهه‌واى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆى فێنكیه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و رووه‌كه‌ زۆر له‌باره‌ و پێشتریش تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكه‌وه‌ ئه‌م رووه‌كه‌ چێندراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌ركى له‌ رووى ئاودان و خزمه‌تكردنییه‌وه‌ قورس نییه‌.

سومه‌ییه‌، گله‌یی له‌ جوتیارانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌ كرد كه‌ وه‌ك پێویست و به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شداریان له‌م خوله‌ نه‌كردووه‌، ئەوانەی بەشداربوون زیاتر ئەندازیارانی کشتوکاڵیی بوون.

بەقسەی ئەو، لە چوار دۆنم زەوی، یەک کیلۆگرام زەعفەران به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت، نرخى یه‌ك كیلۆگرام له‌ زه‌عفه‌ران به‌ نزیكه‌ى چوار ملیۆن دیناره‌.

رووه‌كناسان 40 كیلۆ

رووه‌كناسان 40 كیلۆ "به‌ڕوو"یان له‌ ئه‌زمه‌ڕ چاند