"دەبێ جیاواز بین لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان"

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ داوای راگرتنی پڕۆژەی رووناکی دەکەن

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ داوای راگرتنی پڕۆژەی رووناکی دەکەن و قایمقامیش دەڵێت، پێیانباشە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەوێتە دوای پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە.

رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “لەگەڵ بەشێک لە هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کۆبووینەوە کە داوای راگرتنی پڕۆژەی رووناکیان دەکرد، ئەوان سەرنجیان لەسەر دوو خاڵ هەبوو، یەکەمیان لەبەر ئەوەی کارەبا لە سنوورەکەمان بەرهەم دێت، ئێرە لەبەرچاو بگیرێت و ئەوە دیکەشیان پێداچوونەوە بە نرخەکەی بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری سەرەکی ئەو داواکارییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئێستادا قەزای چەمچەماڵ بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنێت و هاوڵاتیانیش سبلیت و ئامێرەکانی فێنککەرەوە بەکار دەهێنن، ئەوەش بڕێکی زۆر کارەبای دەوێ و پارەیەکی زۆریان بۆ دێتەوە، بۆیە داوایانکردووە، لەڕووی نرخەوە کارەبای 24 کاتژمێری لە چەمچەماڵ جیاواز بێت لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش بکەوێتە دوای پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپەوە.

هاوکات ئەردەلان محەمەد بەڕێوەبەری کارەبای چەمچەماڵ بە 964ـی وت، لەئێستادا تەنیا کاری نۆژەنکردنەوە بۆ محاویلەکان و گۆڕینی قاتع و پێداویستییەکانی تر دەکەن و هێشتا ئاگادار نەکراونەتەوە لەوەی، کەی پڕۆژەی رووناکی دەست بەکارەکانی دەکات لە سنوورەکەیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە چەمچەماڵ چوار هەزار هاوبەشى کارەبا 1 بۆ 2 ملیۆن دینار...

لە چەمچەماڵ چوار هەزار هاوبەشى کارەبا 1 بۆ 2 ملیۆن دینار قەرزدارن

پڕۆژەی رووناکی سێ هەزار و 200 مۆلیدەی کوژاندووەتەوە

پڕۆژەی رووناکی سێ هەزار و 200 مۆلیدەی کوژاندووەتەوە