هێڵی ئاسمانی عێراقی؛

هیچ فڕۆکەیەکمان لە بەغدا تووشی نیشتنەوەی ناچاری نەبووە

964+
ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانی عێراقی رەتی دەکاتەوە، ئەو فڕۆکەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتووەتەوە فڕۆکەی ئەوان بێت، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ شەممە راگەیەندرا، بەهۆی تێکچوونی سیستمی پەستانی هەوا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەیەک بە ناچاری نیشتوەتەوە.

ئەو فڕۆکەیە بڕیاربووە، لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بەرەو بەیرووتی پایتەختی لوبنان گەشت بکات.

فڕۆکەکە بەهۆی تێکچوونی سیستمی پەستانی هەوا لە فڕۆکەخانەی بەغدا ناچار بووە بنیشێتەوە، وە رێگایەکی راستەوخۆ بۆ فڕۆکەخانەی بەغدای بۆ مسۆگەر کراوە و بە سەلامەتی نیشتووەتەوە و هیچ زیانێک بە سەرنشینەکانی نەگەیشتووە.

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 24.8.2025 دەڵێت، بۆ رای گشتی روون دەکەینەوە کە ئەو هەواڵانەی بڵاودەبێتەوە لەسەر نیشتنەوەی بەپەلە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، وە یەکێک بێت لە فڕۆکەکانمان، نادروستە و بەتەواوی دوورە لە راستییەوە.

هێڵەکە دەڵێ، لە کاتێکدا ئێمە پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی فڕۆکەوانی و خستنە ژێر رێکاری تەکنیکی ورد و پشکنینی وەرزی کە بەرزترین ئاستی سەلامەتی و کارایی کارکردن بۆ سەرجەم گەشتەکانمان مسۆگەر دەکەن.

ساغکراوەتەوە، فڕۆکەکە هێڵی UR Arlines بووە، بە گوێرەی داتاکانی فلایترادار، فڕۆکەکە بە شێوەیەکی ئاسایی هەڵفڕی و بەرزییەکەی گەیشتە 32 هەزار پێ، دوای تەنیا نزیکەی پێنج بۆ حەوت خولەک لەناکاو دابەزی بۆ 10 هەزار پێ.

لەتێک نان هەتا فڕۆکەی شەبەح.. زانیاری وردی سەربازی لەسە...

لەتێک نان هەتا فڕۆکەی شەبەح.. زانیاری وردی سەربازی لەسەر عێراق و دراوسێکانی