سوریا

بۆمبێک لە ناوچەی سەیدە زەینەب تەقییەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی هەواڵی سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق روویداوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لە بارەی تەقینەوەکە باس نەکردووە.

تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەک بڵاونەکراوەتەوە کە بارودۆخی هێرشەکە یان رادەی زیانە گیانی و ماددییەکانی روون بکاتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لێدوانی فەرمی دەربکرێت.

هەروەها هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتیی خۆی لە تەقینەوەکە دەرنەبڕیوە.

ناوچەی سەیدە زەینەب بەهۆی گرنگی ئایینی و چڕوپڕی دانیشتووانەکەیەوە، گرژیی ئەمنی و رووداوی هاوشێوە جارجار بەخۆیەوە دەبینێت.

نوێکرایەوە 3:40

وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە بە جۆرێک بووە، کەسێک بۆمبێکی ئاراستەی ئۆتۆمبێلی کەسێکی دیکە کردووە، لە ئەنجامیشدا وەک زانیاری سەرەتایی کەسێک بریندار بووە.

دیمه‌شق بۆردومان كرا و كوژراو و بریندار هه‌یه‌

دیمه‌شق بۆردومان كرا و كوژراو و بریندار هه‌یه‌