پیاوێکی بەتەمەن

سەردانی گۆڕی باوکی کرد لە برادۆست و گیانی لەدەست دا

ئاکام غەفور-سۆران

لە کوێستانی خنێرانی سنووری برادۆست، هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە شەکەت بووە و تا گەیەندراوە بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، پیاوەکە چوار رۆژە بەمەبەستی سەردانی گۆڕی باوکی سەردانی چیای خواکوڕکی کردووە، ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوە لە خنێران دۆزراوەتەوە، کە شەکەت بووە تا لەوێش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

وەک باسی دەکات، پیاوەکە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە، دانیشتوی تۆبزاوەی خەباتە، ئێستا تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی سۆران بۆ توێکاری.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا