رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان
کەلار - دەربەندیخان
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و منداڵێک گیانی سپارد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان روویدا و ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و شەش کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 1.5.2026 و بە دیاریکراوی کەمێک پێش ئێستا، لە سەر رێگای کەلار – دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە لە ناحیەی باوەنوور کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان گیانی لەدەست دا و شەش کەسیش برینداربوو.
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارەکان سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنوور و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا لە کەلار.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.