رۆژانە چوار بۆ شەش کاتژمێر کارەبا دەبڕێ
قەیرانی کەمیی ئاو و کارەبا ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە
964+
شۆرش قادری
قەیرانی کەمیی ئاو و کارەبا ئێرانیشی گرتووتەوە و لە ناوچە کوردنشینەکان وەزع زۆر خراپە.
لە شارێکی وەک بانە لە پارێزگای سنە، گەڕەک هەیە سێ رۆژ جارێک ئاوی پێدەدرێ و دۆخی کارەباش لەوپەڕی خراپیدایە، لە زۆربەی شارەکان رۆژانە چوار بۆ شەش کاتژمێر کارەبا دەبڕێ.
پێشتر کارەبا و ئاوی ئێران 24 کاتژمێری بوو، چەند ساڵێکە لە هاویندا قەیرانەکە سەرهەڵدەدا، بەڵام هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ نەبووە و بەوهۆیەوە ناوبەناو لە ناوچە جیاوازەکان پشوو رادەگەیەنرێ.
کێشە گەورەکە ئەوەیە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ ئامادەکارییەک بۆ قەیرانی کەمئاوی و بێ کارەبایی نەکراوە و ماڵەکان نە تانکی ئاویان هەیە نە مۆلیدە.