پۆدکاستی لەشساغی
سترێس و دڵەڕاوکێ هۆکارە بۆ دووبارە بوونەوەی خەونێکی ناخۆش
964+
جێگر مەحمود
لە پۆدکاستی لەشساغی ئەمجارە، لەگەڵ د. موسڵیح سابیر پسپۆڕی پەرستاری دەروونی چووینە نێو جیهانی زانستیی خەونەکانەوە دەرکەوت خەونەکان تەنیا وێنەیەکی پەرشوبڵاو نین، بەڵکو پرۆسەیەکی گرنگن بۆ مێشکمان یارمەتیمان دەدەن یادەوەرییەکانمان رێکبخەینەوە و کێشەکانمان چارەسەر بکەین و هەستەکانمان بەتاڵ بکەینەوە.
بەپێی روونکردنەوەکانی پزیشکی پسپۆڕ، کاتێک سترێس و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، ئەم پرۆسەیە دەگۆڕێت بۆ شەوە یان مۆتەکە، یان دووبارەبوونەوەی خەونێکی ناخۆش یان هەر خەونێکی تر، كە ئاماژەیە بۆ کێشەیەکی دەروونی چارەسەرنەکراو لە ژیانی راستەقینەدا.
باسی لەوەش کرد، هۆکاری تێکچوونی خەو و دیاردەکانی وەک قسەکردن یان رۆیشتن لە خەودا، زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ سترێس و کەمخەوی لەم سەردەمەشدا بەکارهێنانی مۆبایل پێش نووستن، یەکێکە لە گەورەترین دوژمنەکانی خەوێکی ئارام.