كەلوپەلی ناو ماڵەكەت لەسەر شەقامەكان فڕێ مەدە
لە سلێمانی لێپرسینەوە لەو كەسانە كرا كە سەرپێچی رێنماییەكانی شارەوانیان كردووە
964+
محەمەد فاتیح
بەهۆی پایەندنەبونیان بە رێنماییەكانی شارەوانییەوە، چەندین دوكاندار و ماڵی شاری سلێمانی، لێپرسینەوەیان لێكرا و ئاگادار كرانەوە.
تیمەكانی شارەوانی سلێمانی، لەكاتی هەڵمەتەكانی پاكکردنەوەی شارەكە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، چەند سەرپێچییەكیان لە دوكاندار و ماڵەكان بەدیكرد.
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی، بڵاویكردەوە، کارمەندانانی بەشی خزمەتگوزاری رۆژانە هەڵمەتەکانیان بەردەوامە، بۆ پاکڕاگرتن و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، بەتایبەتى لە ناوچە گەشتیارییەکان و بەشێک لەو زەوییانەی لە گەڕەکەکان كە نەکراون بە خانوو، لێپرسینەوەیان لەو هاوڵاتییانەش كرد، كە سەرپێچی رێنماییەكانی شارەوانیان كردبوو.
“تیمەكانمان بەپێی ياسا، لێپرسینەوەیان لەو هاوڵاتییانە كرد، كە هەستاون بە فڕێدان و بڵاوكردنەوەی پاشماوەی كەرەسەی بینا و كەلوپەلی زیادەی دوكان و ماڵەكانیان له سەر شەقام و كۆڵانەكان و ئاگادار كرانەوە، كە پاراستنی ژینگەی شارەكەمان ئەركی هەمووانە”.