بێبەرامبەر 

 مام عومەری نابیست خوا رۆژدەکاتەوە ناوبازاڕی سلێمانی پاک دەکاتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خوا رۆژ دەکاتەوە پیاوێکی بەتەمەن بە جلێکی ژینگە پارێزییەوە کە کارمەندی شارەوانیش نییە لە ناوبازاڕی سلێمانی بەردەم دوکانەکان پاک دەکاتەوە.

مام عومەر ئەو پیاوەیە کە نە دەتوانێت قسەبکات و نە دەشبیسێت، خۆشەویستی بۆ کاری ژینگە پارێزی وایکردووە کە ئەو کارە بکات و هەندێک جار دوکاندارەکان هاوکاری دەکەن.

ئەو بە زمانی ئاماژە قسە دەکات و هەوڵدەدات ئەوە بگەیەنێت کە زۆر حەزی بەکارەکەیە و دەیەویت پاکوخاوێنی رابگرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پاککەرەوەکانی قەسرێ ناحیەکەیان بێ ناز کردووە

پاککەرەوەکانی قەسرێ ناحیەکەیان بێ ناز کردووە