ئەمڕۆ میوانی خێزخوازێكی سلێمانی بوون

“ژینگەپارێزان موچەیان كەمە و پێویستە زیاتر هاوكاری بكرێن”

دیلان محەمەد جەزا

خێرخوازێک بۆ بەربانگی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025 ژمارەیەک بۆکسی خۆراکی بۆ ژینگەپارێزانی شارەوانیی سلێمانی دابین کرد.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە 964 وت، دۆخ و گوزەرانی کرێکارانی شارەوانی باش نییە، بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە لە رووی موچەوە، بۆیە پێویستە زیاتر بایەخیان پێبدرێت و رێزیان لێبگیرێت و هاوكاری بكرێن.

باسی لەوەش کرد، خێرخوازان بەردەوام لە مانگی رەمەزاندا هاوکاری کرێکارانی شارەوانی دەکەن و چاویان لێیانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا