راست نییە و ئەی ئایە

کوشتنی راهێنەرێک لەلایەن دۆڵفینەکەیەوە بووەتە ترێند

964+

شڤار قادر

لە دوێنێوە کوشتن و خواردنی کچە راهێنەرێک لەلایەن دۆڵفینەکەیەوە کە ساڵانێکە راهێنانی پێدەکات، بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا، کەچی دەرکەوت زیرەکیی دەستکردە و ئەسڵ و ئەساسی نییە.

بەپێی ڤیدیۆکە و چیرۆکەکەی باس دەکرێت، کچێکی تەمەن 23 ساڵان کە ناوی جێسیکایە ماوەی 10 ساڵە راهێنان بە ئۆرکایەک دەکات (جۆرێک دۆڵفینی بکوژە) لە نمایشێکی راستەوخۆدا، ئۆرکاکە هێرش دەکاتە سەر کچەکە و دەیخوات کە دیمەنێکی زۆر سامناک و خەمناکە، جا هەندێک دەڵێن بە هۆی ئەوەوە بووە کە جێسیکا لە سوڕی مانگانە دابووە، ئۆرکاکەش بۆنی کردووە بۆیە  بۆیە پەلاماری داوە و خواردوویەتی.

964 سۆراغی ئەم بابەتەی کرد لە تەواوی میدیا جیهانیەکان، دەرکەوت نە کچێک هەیە بەناوی جێسیکا راهێنەری دۆلفین بێت و نە هەواڵێکی فەرمییش لەو بارەیەوە هەیە، تەنیا بابەتێکی خەیاڵییە و ڤیدیۆکان بە ئەی ئای دروست کراون.

ئایە دەزانی ئەم ڤیدیۆیە راستی نییە؟

ئایە دەزانی ئەم ڤیدیۆیە راستی نییە؟