30 خێزان داوایان کردووە لەخۆی بگرن

منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە ناوبازاڕی جەلەولا دۆزرایەوە

964+

راژان باجەلان – خانەقین

خەڵکی جەلەولا بەیانیی دوێنێ بە دەنگی گریانی کۆرپەیەکی تازەلەدایکبوو خەبەریان بووەوە و لە ناو بازاڕی شارەکە کۆرپەکە دۆزرایەوە، ئێستاش لە نەخۆشخانەیە و ژمارەیەک هاوڵاتی ئامادەن لەخۆی بگرن.

دکتۆر محەمەد موتعب، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەلەولا بە 964ـی وت، “دوێنێ بەیانی چوارشەممە ،7.7.2025 دوکاندارەکانی ناوبازاڕ لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، کە منداڵێک فڕێ دراوە و کەسی لا نییە، هێزە ئەمنییەکان منداڵەکەیان رادەستی نەخۆشخانە کرد، هەرچەندە هەوڵدرا کە ئەم بابەتە بە نهێنی بهێڵدرێرتەوە، بەڵکو کەسوکاری منداڵەکە بێن و بیبەنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان نەهاتوون.

وتیشی، لە دوێنێوە تا ئێستا سەروو 30 خێزان داوایان کردووە، منداڵەکە بگرنە خۆیان و بەخێوی بکەن، بەڵام دەبێت منداڵەکە بنێردرێتە بەعقوبە و لەوێ دادوەر بەپێی توانا و بارودۆخی خێزانەکە بڕیار لەسەر ئەو کەیسە بدات، لە چەند رۆژی داهاتووشدا دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکان دەکرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە کەرکوک منداڵێکی ساوای فڕێدراو دۆزرایەوە

لە کەرکوک منداڵێکی ساوای فڕێدراو دۆزرایەوە