راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم
ئەو ماتۆڕسوارانەی لە کەلار گەشتیارانیان بێزارکردبوو دەستگیر کران
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری کەلاریان دەستگیر کرد، کە بە سواری ماتۆڕەوە پاسێکی گەشتیارانیان بێزار کردبوو.
ئاسایشی هەرێم – سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 9.5.2026 راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن، ئاسایشی گەرمیان شەوی 8.5.2026 لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانیان لە کەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی بە ماتۆرسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لە شاری کەلار، دەستگیر بکەن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە بەپێ ماددەی (495) لە یاسایی سزادانی عێراقی”.
هەروەها ئاسایش دەڵێت، ئێستا تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
دیمەنی ئەو ماتۆڕسوارانەی گەرمیان، کە لە ناو کەلار بە دوای پاسێکی گەشتیاری کەوتبوون، لە سۆشیال میدیا بە شێوەیەکی فراوان بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێنا.