دیمەنی ئەو منداڵەی لە ناو ئۆتۆمبێلێک رزگار کرا لە خنکان.وێنە هاتوچۆی چەمچەماڵ
لە چەمچەماڵ
پۆلیس منداڵێکی لە ناو ئۆتۆمبێلێک دەرهێنا کە خەریکبووە بخنکێت
964+
توانا نەقی
لە چەمچەماڵ منداڵیک لە ناو ئۆتۆمبێل بە جێمابوو دەرگاو جامیشی لەسەر داخرابوو بۆیە نزیک بووە لە خنکان و لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە رزگار کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئەم بەیانیە لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ خانەوادەیەک منداڵەکەیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان بەجێ دەهێڵن و لەبیریان کردووە سەرجەم جامی ئۆتۆمبێلەکە دادەخەن و دەرگاکانیش قوفڵ دەکەن، منداڵەکە نزیک دەبێتەوە لە حاڵتی خنکان تا فریای دەکەون.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیسی هاتوچۆی ناو بازاڕی چەمچەماڵ زۆر بەپەلە، دوای ئاگادارییەکی زۆر لە ناو بازاڕ تا ئەو ئۆتۆمبیلە کێ خاوەنیەتی بگاتە لای بەڵام بێ ئەنجام دەبێت، بۆیە لەلایەن چەند پۆلیسیکەوە جامی ئۆتۆمبیلەکە دەشکێنن و ژیانی منداڵەکە رزگار دەکەن.
عقید ئاسۆ حمەخسرەو لیپرسراوی هاتوچۆی ناوشار سوپاسی تەواوی ئەو کارمەندانەی کردووە کە توانیان ژیانی ئەو منداڵە لە خنکان رزگار بکەن.