دەکەونە کوێوە؟

شارەوانی سلێمانی: 4,000 پارچە زەوییەکە بەشێوەی هەوایی دابەشکراون

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەسەر ئەو چوار هەزار پارچە زەوییەی بەسەر فەرمانبەرانی پارێزگاکەدا دابەش کراوە، دەڵێت: زەوییەکان بەشێوەی هەوایی دابەش کراون و رێکاری دیکەی ماوە.

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەم پارچە زەوییانەی ئەمڕۆ دابەشکران، تاوەکو ئێستا 27 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە، ئێستاش کار لەسەر پێگەیەکی دیکەی فراوان دەکرێت و نێردراوە بۆ نەخشەدانانی ئاوەدانی و هەر کات گەڕایەوە، رێژەیەکی زۆری فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی سوودمەند دەبن.

سەبارەت بەوەی کەی فەرمانبەران دەتوانن زەوییەکانیان بکەنە خانوو، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی باسی لەوەکرد، زەوییەکان هێشتا رێکاری دیکەیان ماوە و موڵکی وەزارەتی کشتوکاڵن، دەبێت ئەوان لای خۆیان رێکارەکان تەواو بکەن و نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ بکەن.

پێداچوونەوە؛ هەژان هادی