27 كیلۆمەترى قیرتاو كراوە

بەشێکی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێتەوە

964+

محەمەد فاتیح

پڕۆژەی ستراتیجی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، یەكێكه لە گرنگترین پڕۆژەكانی رێگا و بان لە سلێمانی و چەندین تایبەتمەندی گرنگی هەیە.

درێژی پڕۆژەكە، 34 كیلۆمەترە و چوار سایدە و پانی شەقامەكە 62 مەترە و دووسایدی سەرەكی پڕۆژەكە 21 مەتر و دووسایدی خزمەتگوزاری 10 مەتره و پێكهاتەی ژێرخانی پڕۆژەكە، لە حەوت یەكتربڕی گەورە و پێنج ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەر پاس  و پردێك بە درێژی 500 مەتر لەسەر چەمی تانجەڕۆ لەخۆدەگرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە:

 -لەئێستادا 27 كیلۆمەتر قیرتاو كراوە .

-كاركردن لە چینی كۆتایی بەردەوامە.

-لە كۆتایی ئەمساڵ، بەشی تاسڵوجە – تانجەڕۆ، 21 كیلۆمەتری پڕۆژەكە دەكرێتەوە.

-پڕۆژەكە، لەلایەن كۆمپانیا و دەستی كاری ناوخۆیی، بە باشترین كوالێتی دروست دەكرێت.

-ئەم شەقامە، دەبێتە یەكێك لە گرنگترین پڕۆژەكانی رێگا و بان لە سلێمانی و كاریگەری گەورەی لەسەر گەشەكردن و بەرەو پێشچوونی ئابوری و هاتوچۆی ناوچەكە دەبێت.

بڕیاری فرۆشتنی زەوییە گرانبەهاکانی شەقامی 100 مەتریی سل...

بڕیاری فرۆشتنی زەوییە گرانبەهاکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی درا