"دەنگۆیەكان راست نین"

ئەیوب ئۆدیشۆ نەبووەتە راهێنەری یانەی زاخۆ

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

سکرتێری یانەی زاخۆ بە 964ی وت، تا ئێستا لەگەڵ راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ نەگەیشتوونەتە رێکكەوتن، گفتوگۆیەکی باشیان هەیە و دوو رۆژی دیكە یەکلایی دەبێتەوە ئایا دەگەنە رێکكەوتن یان نا.

وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن ئۆدیشۆ بووەتە راهێنەری یانەی زاخۆ، راست نین.

هەشیار شەهباز ئەمڕۆ یەكشەممە 3.8.2025 ئەوەی ئاشكرا كرد،  یانەی زاخۆ بۆ ئامادەکاری وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق خەریکی تەواوکردنی پێکهاتەی تیپەكەیەتی، گرێبەستی چەند یاریزانێكیان نوێكردووەتەوە و دوو گرێبەستی نوێشیان كردووە، بەڵام تیپەكە هێشتا بێ راهێنەرە.

دوو روژە دەنگۆی رێکەوتنی یانەی زاخۆ لەگەڵ راهێنەری بەناوبانگی عێراقی ئەیوب ئودیشۆ هەیە، بەڵام سكرتێری یانەكە روونیكردەوە، تا ئێستا هیچ رێکەوتنێک نەکراوە  ئەوەی هەیە تەنیا گفتۆگوکان لە نێوان یانەی زاخۆ و راهێنەرەکە چڕتر بوونەتەوە.

ئەیوب ئودیشۆ ئەزموونێکی باش لە خولی توپی پێی عێراق هەیە، پێشتر نازناوی خولی عێراقی لەگەڵ یانەكانی قوەی جەوییە و زەوڕا بەدەستهێناوە و هەروەها مەشقی بە یانەی هەولێریش داوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەی زاخۆ قبوڵ نەکرا

دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەی زاخۆ قبوڵ نەکرا