ئیدارەى راپەڕین
رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدان و بریندارى لێکەوتەوە
964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
کەمێک لەمەوبەر، لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین روویدا، کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش بەسەختى بریندارە.
رووداوەکە لەسەر رێگاى شکارتە بۆ سەرووچاوە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرى جۆرى کیا و ئۆتۆمبێلێکى تایبەتى جۆرى نیسان رۆگ روویداوە.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت،”رووداوەکە کاتژمێر 12:14 خولەک روویداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و سێ کەسیش بە سەختى بریندار بوون”.
ئاشکراشى کرد، ئەوکەسەى گیانى لەدەستداوە، لە رەگەزى نێرە و شۆفێرى نیسان رۆگەکە بووە، بریندارەکانیش رەوانەى نەخۆشخانەى رانیە کراون.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح