بۆ مەسەلەی دامەزراندنە

لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان سەردانی خوێندنی باڵا بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكی “بەپەلە و گرنگ”دا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێم، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ وردەکارى لە بارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی داتاکان

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 30.7.2025 رایگەیاند، بۆ پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە دانیشتوانی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى سێ یەکەمەکان وهەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان دەکاتەوە لینکى ناردنى داتاکانى ئەنجومەنى راژەى گشتیى فیدرالى لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەى سەرجەم تۆمارى گشتى زانکۆکان کراوە.

هەروەها دەڵێن: بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانى تۆمارى گشتیى زانکۆکانتان بکەن بۆ زانیارى و وردەکارى لەبارەى چۆنیەتى دەستپێکردنى پرۆسەکە و پێشکەشکردنى فۆڕمەکان، دواتریش لە رێگەى تۆمارى زانکۆکانەوە راستەوخۆ داتاکان بۆ ئەنجومەنى راژەى گشتیى فیدرالى دەنێردرێت.

ناوى 2269 دەرچووى بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن ئاڕاست...

ناوى 2269 دەرچووى بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن ئاڕاستەی بەغدا دەکرێت