دژەتیرۆری عێراق

لە سلێمانی و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکە 10 “تیرۆرست” دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق، دەستگیرکردنی 10 کەسی بە تۆمەتی “تیرۆر” لە کەرکوک و سلێمانی و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.7.2025، دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق رایگەیاند، تۆمەتبارەکان ئەندامی داعش بوون و بە شێوەی شانەی نوستوو، لە پارێزگاکانى کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە دەستگیر کراون.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، سێیان لە دەستگیرکراوەکان لە پارێزگای ئەنبار بوون، دووانی دیکەشیان دیکەش لە دوو ناوچەى جیاواز بوون بێ ئەوەى ناوى شوێنەکانى ئاشکرا کردبێت.

دژە تیرۆرى عێراق، ئاماژەى بەوەش کردووە، لە پارێزگاى سلێمانیش، بە هاریکارى دەزگا ئەمنییەکان، توانراوە تیرۆریستێکى هەڵاتووى داعش دەستگیربکرێت.

شوێنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی دیکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەزگاکە دەڵێت، توانیوویانە دوای پشکنینیان شەش حەشارگە لە بیابانەکانى باشوورى روتبە و پارێزگاى ئەنبار لەناوببەن.

هه‌ڵمه‌تى كوتان بۆ سەگە بێلانەکانی کەرکوک ده‌ستیپێك...

هه‌ڵمه‌تى كوتان بۆ سەگە بێلانەکانی کەرکوک ده‌ستیپێكرد