ئاماده‌كارى بۆ هاتنى زیاره‌تكاران
جێگرى وه‌زیرى ناوخۆى ئێران سه‌ردانى مه‌رزى باشماخى كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران كه پارێزگارى كوردستانیشی له‌گه‌ڵدابوو، سه‌ردانى مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كرد، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌شی ئامادەکاری بوو بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی چلەی ئیمامى حسێن.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23.7.2025 عه‌میدی مافپەروەر محه‌مه‌د ناهیر رەشید، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، پێشوازی لە عه‌لی ئه‌کبر پور جه‌مشیدیان، جێگری وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و د. ئارش لهۆنی، پارێزگاری کوردستانی ئێران و شاندێکی یاوەریان كردووه.
له كۆبوونه‌ویه‌كدا باس له ئامادەکارییه‌كان كراوه، بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی چلەی ئیمامى حسێن و لایه‌نى ئێرانى سوپاسی لایه‌نى هه‌رێمیان له‌و مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه كردووه، کە لە ساڵانی رابووردوودا مەرزهكهیان لە پلەی یەکەمدا بووە لە سەرئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان و پێشوازیان لە زیارەتکاران.
داواش لە دانیشتوان و زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران كراوه کە رێگای مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ هەڵبژێرن و گووزەر بکەن بۆ ئەنجامدانی زیارەتی چلەی ئیمامى حسێن.