دابەزیوە

نرخی بەرمیلی نەوت هاتە 108 دۆلار

توانا نەقی

ئەم بەیانییە نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا باش دابەزیوە و نزیکەی پێنج دۆلاری لێبووەتەوە و دابەزیوە بۆ 108 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.5.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلاری رێک دیاریکراوە و نرخەکەی دابەزیوە بە رێژەی 1.85٪.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 100 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 1.90٪ دابەزیوە.

لەم ماوەیەدا بەهۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، رەوشی بازاڕی نەوت سەقامگیر نییە و دەشێت هەر گۆرانکارییەک لەو ناوچەیە، ببێتەهۆی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە ترەمپ ئەوەی راگەیاند لەسەر داوای پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە، بە شێوەیەکی دوولایەنە رێککەوتن لەسەر راگرتنی پڕۆژەی “ئازادی هاتوچۆی دەریایی” لە گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی کورت، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی نرخەکە.