کەرکوکی شمولی ناکات

ئۆتۆمبێلی غازەکان بە مۆسیقاوە گەڕانەوە ناو کۆڵانەکانی سلێمانی

+964

دیلان محەمەدجەزا

ئەم بەیانییەی شەممە رۆژێکی نوێیە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەنگی مۆسیقای ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غازی ماڵان لە کۆڵانەکان دێت، ئیتر بڕیارە کێشەی غاز و راکردن بەدوای ئۆتۆمبێلەکانی دابەشکردن کۆتایی بێت، بەڵام هێشتا کێشەی دیکە هەیە.

پەیامنێری 964 لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی بووە شایەتی دابەشکردنی غاز و هاوڵاتیان بە خۆشحاڵییەوە غاز لە رێگەی فۆرمی بایەعییەوە وەردەگرن به‌ نرخی فه‌رمی و پاڵپاڵێن و راکە راک نییە و بە ئیسراحەت دابەش دەکرێت.

ئەمە دوای رۆژانێکی زۆر لە کێشە و گرفتی نەبوونی غازەوە دێت، کە بەهۆی هێرشەکانی سەر کوردستان لە لایەن ئێران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە بۆ سەر ژێرخانی وزەی کوردستان، بەرهەمهێنانی غاز وەستا بوو، یان بە ئاستێکی زۆر کەمی کردبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا ئیشەکە هێشتا کێشەی هەیە و هاوڵاتییەک، کە فۆرمی بایەعییەکەی کەرکوکە، لای 964 گلەیی کرد و دەیگوت غازیان پێنادەن و بڕیارە غاز بۆ خاوەن فۆرمی بایەعی سلێمانی بێت.

هاوڵاتییەکە داوای کرد دابه‌شكردنه‌كه‌ ئەوانیش بگرێتەوە و لە کۆڵ ئەو کێشەیەیان بکەنەوە، پەیامنێری 964یش بەڵێنی پێدا بەدواداچوون بۆ کێشەکەی بکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەزمی غاز گەیشتە کەرکوکیش و بریکارەکان هاواریان لێ هەڵ...

بەزمی غاز گەیشتە کەرکوکیش و بریکارەکان هاواریان لێ هەڵسا