نزار ئامێدى زۆرترینى هێناوە

گەڕى یەکەم یەکلایى نەبوەوە؛ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار چووە گەڕى دووەم

وریا فەتاح

گەڕى یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کۆتاییهات و هیچ کاندیدێک نەیتوانى دەنگى پێویست بۆ بوون بەسەرۆک کۆمار بەدەستبهێنێت و هەڵبژاردن چووە گەڕى دووەم.

بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار، کاندیدى سەرکەوتوو پێویستى بە 220 دەنگى پەرلەمانتارانە.

لە گەڕى یەکەم، نزار ئامێدى زۆرترین دەنگى بەدەستهێنا و موسەننا ئەمین و فوئاد حوسێن لە پلەى دووەم و سێیەمن بەمشێوەیە:

لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق هیچ کام لە بەربژێران نەیانتوانی دەنگی پێویست (واتە 220 دەنگ) بەدەستبهێنێت و هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم.

دەنگى کاندیدەکان لە گەڕى یەکەم بەمشێوەیەیە:

نزار ئامێدی 208 دەنگ

موسەننا ئەمین 17 دەنگ

فوئاد حوسێن 16 دەنگ

پووچەڵ 9 دەنگ

ئەوانی دیکە 2 دەنگ

گەڕى دووەمى هەڵبژاردن، لە نێوان نزار ئامێدى و موسەننا ئەمین دەبێت.