"دوای پابەندبوونی هەرێم"

وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی موچەی مانگێکمان دەستپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی پارەی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2025، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە خەرجکردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و “سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکەین”.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، خەرجکردنی پارەی موچە دوای پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بە لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا.

جەختیشدەکاتەوە کە تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و دوایین بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

“وەزارەتی دارایی پارەی سەرەتایی 120 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی [لە هەرێمی کوردستان] وەرگرتووە”، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.

وەزارەتى دارایى 120 ملیارى داهاتى نانەوتى بۆ بەغدا نارد

وەزارەتى دارایى 120 ملیارى داهاتى نانەوتى بۆ بەغدا نارد