لە هەولێر و بەردەڕەش دەستگیرکراون
پۆلیسی ئاکرێ دیمەنی دوو کەسی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “چەندین دزیان کردووە”
964+
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی ئاکرێ دیمەنی دوو کەسی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەوانە تۆمەتبارن بە دزیکردن لە شوێنی جیاواز و شتی جیاوازیشیان دزیوە.
مقەدەم عیماد حوسێن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی قەزای ئاکرێ لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر لە ناحیەی رۆڤیا دوکانێک شکێندرا و لەسەر بنەمای سکاڵا تۆمارکردن پۆلیس لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە دەستی بە بەدواداچوون کرد، بۆیان دەرکەوت کە دوو کەس ئەو دزیەیان کردووە.
ئەو شتانەی دزیویانە بریتی بووە لە موبایل، کارتی کۆڕەک و کاتری ئینتەرنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو تۆمەتبارانە لە هەولێر و دووەمیشیان لە بەردەڕەش دەستگیر کراوە و یەكێک لەو تۆمەتبارانەش پێشیبەی دزیکردنی هەیە.