لە سنووری قەزای ئاکرێ
باوكێک گیانی لەدەست دا و كوڕەكەشی بە سەختی بریندارە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر رێگای سەرەکی قەزای ئاکرێ بۆ ناحیەی رۆڤیا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا و كوڕەكەشی بە سەختی بریندار بوو، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێیش دەڵێت، تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ئاکرێیە.
ئەمڕۆ شەممە 19.7.2025، لە نزیک گوندی ئێکمالا نوێ لە سەر رێگای قەزای ئاکرێ بۆ ناحیەی رۆڤیا رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل دا روویدا و کەسێک بەناوی “ئەرکان زوهێر” تەمەن 46 ساڵ گیانی لەدەست دا و کوڕەکەشی كە لەگەڵیدا بووە، بە سەختی بریندار بووە.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە964ـی وت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ باوکێک و کوڕەکەی گەیەندراونەتەوە فریاکەوتنی ئاکرێ، باوکەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دابوو، کوڕەکەش تەمەنی 19 ساڵە بە سەختی بریندار بووە.
وتیشی، تەرمی کەسەکە لە پزیشکی دادی ئاکرێیە و بریندارەکەش لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە و چارەسەری وەردەگیرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا