هەواڵەکان

دوای 13 ساڵ زێرابەکە تەواو دەکرێت ودابەزینی تمەنیش ریکۆردی شکاند

ژووری هەواڵ

جارێکی دیکە کارکردن لە زێرابە سندوقییەکەی گەڕەکی خەلیفاوا لە سلێمانی دەستیپێکردەوە و وتەبێژی شارەوانیش دەڵێت، قەول وایە پێش كۆتایی ساڵ تەواو بكرێت, نزیكەی 13 ساڵە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە بێ وەزعن و بۆنی زێراب کاسی کردوون، چەند جارێک ئیش لەو پڕۆژەیەدا کراوە و هەرجارەو بە بیانوویەک ئیشەکە پەکی کەوتووە.

تمەنی ئێرانی کەڵکی نەماوە و 100 دۆلاری ئەمریکی 23 ملیۆن تمەنی خشت دەکات، واش بڕوات دابەزینی تمەن رۆژ لە دوای رۆژ ریکۆردی خۆی دەشکێنێت، کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بە 23 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت بە حەواڵە و بە نەختیش 21 ملیۆن و 500 هەزار تمەن دەکات، بەرامبەر دیناریش، 100 دۆلار بۆ 156 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە

لە یەکێک لە کۆڵەنەکانی قەزای دەربەندیخان ماڵێک دەبینرێت، سەرنجڕاکێش و دڵگیر، خاوەن ماڵ حەز و خولیایەکی تایبەتی بۆ شتە کۆن و کەلتوورییەکان هەیە و بەشێکی کردووەتە مۆزەخانە، لایەق فایەقی خاوەن ماڵ قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “خۆم نانەوام، بەڵام حەز و خولیای زۆرم ھەیە بۆ سروشت و ئیشی کەلەپووری، شەش ساڵە ماڵەکەی خۆم بەمشێوەیە رازاندووەتەوە”.

بەخێوکردنی پەلەوەر وەک مریشک و قاز و مراوی لە کۆنەوە لەناو هاوڵاتیان دا باو بووە، ئێستا هێلکەی نەعامەش زیاد بووە و ئارەزوومەندانی پەلەوەر هێلکەی نەعامە دەکڕن، هەڵهاتنی هێلکەکە 45 شەوی پێ دەچێت، ئەگەر بشتەوێ دانەیەک بکڕی و بیخۆی بە 20 هەزار دینارە.