کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم - وێنە: حکومەتی هەرێم- ئەرشیف
ئەمڕۆ
ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بۆ پرسی موچە و هەناردەی نەوت كۆدەبێتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 16.7.2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی بە 964ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی دارایی هەرێم و رێڕەوی دانوستان و گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و پێشهاتەكانی تایبەت بە موچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەكرێ.
بەڕێوەچوونی ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە لە رۆژانی رابردوو هەوڵی جۆراوجۆر هەبوون سەبارەت بە پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە دوو مانگ زیاترە موچەیان وەرنەگرتووە و حكومەتی عێراق ئامادە نییە پارە بۆ هەرێم بنێرێت، ئەمە جگە لەوەی لە ئاداری 2023ـەوە هەناردەی نەوتی كوردستان وەستاوە و هێشتا هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنەوەی رێكنەكەوتوون.