بۆ ناسینەوەی قوربانیانی ئێزدییە
هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێن لە شنگال دەستپێدەکات
فەرهاد حەسەن
فەرمانگەی پزیشکی دادی عێراق لە بەغدا بڵاویکردەوە، کە تیمە نیشتمانییە تایبەتمەندەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان، هەڵمەتێکی فراوان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و نموونەی خوێن بۆ پشکنینی DNA لە کەسوکاری قوربانیانی قەزای شنگال راگەیاندووە، بەمەبەستی ناسینەوەی قوربانیانی ئێزدی کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە شەهید کراون.
ئەوانەی سەرپەرشتی هەڵمەتەکە دەکەن بریتین لە فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی بەغداد، فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بێسەروشوێنەکان سەر بە دامەزراوەی شەهیدی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری بێسەروشوێنەکان (ICMP) بەڕێوەدەچێت.
داوا لە کەسوکاری قوربانیانی ئێزدی کراوە، کە لە رۆژی 2.8.2026 هەڵمەتەکە دەستپێدەکات و تاوەکو 6.8.2026 بەردەوام دەبێت.
ئاگاداریان دەکاتەوە کە شوێنی وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکارەکان لە سەنتەری نادیە موراد دەبێت، کە دەکەوێتە سەر رێگای شنگال بۆ تەلعەفەر.
هەڵەمەتە رۆهانە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 2:00ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی پزیشکی دادی عێراق، تێبینییەکی گرنگی بۆ کەسوکاری قوربانیان بڵاوکردووەتەوە بەتایبەتیش ئەوانەی سەردانی تیمەکان دەکەن، تەنیا “کارتی نیشتمانی” یاخود “پێناسی باری شارستانی” لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
هاوڵاتیانیش دەتوانن بۆ هەر پرسیار و روونکردنەوەیەک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن: 07807171201