"بەرهەمى ناوخۆ پارە ناکات"

هەرزانى بازاڕ؛ بۆ هاوڵاتیان قازانج و بۆ جوتیاران زەرەرە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت، هەرزانی باوکى هەژارانە، بەڵام ئەوە بۆ جوتیاران راست نییە، چونکە هەرزانى بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا کە لە بەهارەوە رنێوى دێنن توشى زەرەرى زۆرى کردوون.

لەم کاتەداعەلوەو بازاڕەکانى سەوزە و میوە لە کوردستان بە میوە و بەرهەمى خۆماڵى جوتیاران رازاوەتەوە، نرخەکەکان هەرزانن و وەک دەڵێن، هەردوو دەستت پڕدەکەیت و بەرەو ماڵەوە دەگەڕێیتەوە 5 هەزار نادەیت، بەڵام ئەمە بە پێچەوانەوە زیانى زۆرى لە جوتیاران داوە.

پەیامنێرى 964 لە عەلوەى سۆران، سۆراغى بۆ بەرهەمى جوتیارانى خۆمان کردووە، سندوقێک تەماتەى 10 کیلۆیى بە 2500 دینار بووە، 20 کیلۆ پیاز و 20 کیلۆ کولەکەش تەتیا بە شەش هەزار فرۆشراوە، پەتاتەش کە لە زۆربەى وڵاتان نرخەکەى بەرزە لێرە 20 کیلۆى پێنج هەزار دینار دەکات بۆ جوتیاران.

بە وتەى ئاراس فەیسەڵ کە کارمەندێکى عەلوەى سۆرانە و بۆ 964 قسەى کردووە، زۆرى بەرهەمى ناوخۆ و نەبوونى موچە و بێپلانى حکونەت  بۆ رێگریکردن لە هاوردەى بەرهەمى دەرەکى، هۆکارى سەرەکین بۆ ئەوەى بەرهەمى پڕکوالێتى جوتیاران پارە نەکات و جوتیاران زەرەرمەندبن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمساڵ بەرهەمى پەتاتەى پێنجوێن وەزعى باشە

ئەمساڵ بەرهەمى پەتاتەى پێنجوێن وەزعى باشە